|
کۆڕێک بۆ نووسه‌رو ڕاوێژکار (بێریڤان جه‌مال حه‌مه سه‌عید) |
|
Wednesday, 03 February 2010 |
|
له ژێر ناونیشانی " مناڵ و کاریگه‌ری تووندوتیژی خێزانی بۆ سه‌ر مناڵ "
تووندوتیژی خیزانی له هۆله‌ندا کێشه‌یه‌که، پانتایه‌کی گه‌وره‌ی داگیرکردوه‌و له ئاستێکی چریدا به‌دی ده‌کرێ. له ڵێکۆڵینهوهکاندا ده‌رکه‌وتووه که تووندوتیژی خێزانی کاریگه‌ری له سه‌ر مناڵ و گه‌شه‌کردنی مناڵ‌دا ده‌بێت |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
تەوقیفكردنی سەرنووسەرو نووسەرێك لە دهۆك |
|
Tuesday, 02 February 2010 |
|
سەنتەری میترۆ:
سلێمانی، 1ی شوباتی 2010- سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە رۆژنامەنووسان دوای دەستبەجێ ئازادكردنی سەرنووسەر و نووسەرێكی رۆژنامەی چاڤدێر دەكات كە ئەمرۆ لە شاری دهۆك دەستگیركراوە. عەبدولرەحمان بامەڕنی، سەرنووسەری رۆژنامەی چاڤدێر، و هۆشەنگ شیخ محمەد ئەمرۆ بەتۆمەتی تەشهیر لەلایەن پۆلیسی شاری دهۆكەوە دەستگیر كران پاش ئەوەی رۆژنامەكەی شێعرێكی بڵاوكردەوە. بەپێی وتەی چەند هاوكارێكی هەردوو ناوبراو بەتۆمەتی تەشهیر تەوقیفكراون لە گرتووخانەی زركە. دەعواكە لەلایەن كۆمەلێك لە زانایانی ئایینییەوە دژ بە سەرنووسەرو نووسەری شێعرەكە تۆماركراوە. رۆژنامەی چاڤدێر لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا شێعرێكی هۆشەنگ شیخ محمەدی بڵاوكرادەوە، كە ناڕەزایی زانایانی ئایینی ناوچەكەی لێكەوتەوە. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
گۆرێكی به‌كۆمه‌ڵ له شاری چه‌مچه‌ماڵ دۆزرایه‌وه |
|
Sunday, 31 January 2010 |
|
باوكی لاس تایبه‌ت بهماڵپــــــــــهری ناوه‌ندی چــــــــــــــــاك ڕۆژی 30/1 / 2010 له كاتی كاركردندا له پرۆژه‌یه‌كی ئاوهرۆداله گه‌ره‌كی ئاسوده‌ی شاری چه‌مچه‌ماڵ كه ده‌كه‌وێته خۆرئاوایی شاری چه‌مچه‌ماڵه‌وه گۆرێكی به‌ك ۆمهڵدۆزرایهوه كهئێسكی چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراوی تێدابوو. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
بریا مه‌رگی تۆم نه‌دیایه بۆ مه‌رگی عه‌لی حه‌سن مه‌جید |
|
Tuesday, 02 February 2010 |
عومه‌ر محمه‌د به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌وه دژی سزای لهسیدارهدانم جا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌بێ هه‌ركه‌سێك بێت، كی ئه‌م قسه‌یه‌ی پێناخۆشه با له‌ورگی خۆی بدا‌و كورد ووته‌نی " كاسێك ئاوی سارد بخواته‌وه" چونكه كه‌یف خۆشی به‌مردنی دوژمنیش عهیبهیهكه، چ جای له‌سێداره‌دانی پیروكهنهفتێكی وه‌ك " ئه‌لمه‌جید " به‌سه‌ركه‌وتنی مه‌زن بزانم. ئه‌گه‌ر مه‌رگی ئه‌و پیاوه سه‌ركه‌وتن بێت " ئه‌گه‌ر شیاو بێت ناوی پیاوی لێبنێین" خۆزگه ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌مان هه‌ر نه‌بوایه، بریا ئه‌ویش به‌سه‌ربه‌رزی بژیایه‌و به‌مه‌ردی بمردایه، نه‌ك دۆێنێ توندرهفتارو ئه‌مڕۆش به زه‌لیل، بریا تاوانی ئه‌نفال‌و دوجیلو هه‌له‌بجه نه‌بوایه‌و عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدیش زیندانی نه‌دیبایه. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
له‌یادی هۆلۆکۆستدا ناڵه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه به هه‌وره‌تریشقه‌یه‌کی عێراقی ژێر خاک نرا |
|
Friday, 29 January 2010 |
|
دوێنێ 27/1/2010 یادی 47 ساڵڕۆژی تاوانی هۆلۆکۆست تێپه‌ڕی، ئه‌و یاده‌ی که جوله‌که تاوه‌کو ئێستا به به‌هه‌ندێکی مێژوویی و شکۆداریی سه‌یری ده‌کات، ئه‌و ڕوداوه‌ی که یه‌کێک بوو له هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی له دروستبوونی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی وه‌ک ئیسرائیل بۆ پاراستنی جووله‌که له دوباره‌بونه‌وه‌ی جینۆساید و چه‌سپاندنی بوون و ڕێزی خۆی وه‌ک نه‌ته‌وه و وه‌ک تاک له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا.  محمد عه‌لی / دانمارک |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
پشتیوانی له‌كه‌مپه‌ینی قه‌ڵادزی ده‌كه‌ین |
|
Thursday, 28 January 2010 |
پشتیوانی له‌كه‌مپه‌ینی قه‌ڵادزی ده‌كه‌ین .  پاش ئه‌وه‌ی كۆی دۆسێكانی گه‌لی كورد هه‌واڵه‌ی دادگاكرانو لێپێچینه‌وه‌ی یاساییان له‌گه‌ڵدا كراوه له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانهكانهوهو ئێستاش كانی ئاشقان له‌به‌رده‌م لێپێچینه‌وه‌ی دادگادایه، ئێمه وێرای هه‌ر ره‌خنه‌و تێبینیهكمان له‌سه‌ر ره‌وشی دادگاكه‌و بریاره‌كانی داواكارین هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی تر كه دۆسێیان بۆ ئاماده‌كراوه دادگای بالای تاوانه‌كان لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكات‌و بریاری پێویستیان له‌باره‌وه بدات |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
بانگه‌وازی قه‌ڵادزێ بۆ هه‌موو مرۆڤ دۆست، ڕۆشنبیر و شۆڕشگێڕانی کوردستان و جیهان، |
|
Thursday, 28 January 2010 |
قه‌ڵادزێ، 18. 01. 2010 وێڕای سڵاو و ڕێز، هیوای سه‌رکه‌وتن بۆ هه‌موو لایه‌ک ده‌خوازین که‌س و کار،هاوڕێ و دۆستانی قوربانیانی شاری قه‌ڵادزێ له هه‌رکوێیه‌ک هه‌ن، ئێمه کۆمه‌ڵیک له ڕۆشنبیر، که سایه‌تی سیاسی، ئاینی و کۆمه‌ڵایه‌ت ین، به هه‌ستی نیشتیمانی و کوردایه‌تی، به‌یه‌ک ڕیزی دوور له‌په‌رته‌وازه‌یی، جیاوازی ڕه‌گه‌زی و بیروڕای سیاسی بڕیارمانداوه به‌ڕێگای مه‌ده‌نی و یاسایی داکۆکی له قوربانیان و زه‌ره‌رمه‌ندانی قه‌ڵادزێ و ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بکه‌ین. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
له‌سه‌ر كیمیارابانی هه‌ڵه‌بجه له‌سێداره‌نه‌دراوه |
|
Monday, 25 January 2010 |
|
له‌سه‌ر كیمیارابانی هه‌ڵه‌بجه له‌سێداره‌نه‌دراوه لوقمان عه‌بدولقادر: بڕیاری له سێداره‌دانه‌که هێشتا مانگێكی به‌سه‌ردا تێنه‌په‌ڕیوه و بڕیاری كۆتایی له دادگای ته‌میزه‌وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه لوقمان عه‌بدولقادر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه به (سبه‌ی) راگه‌یاند: هه‌رچه‌نده له‌كاتی هاتنی نوری مالیكی بۆ هه‌ڵه‌بجه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان پێداین كه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵه‌كه‌مان ئاماده‌ی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانی عه‌لی كیمیایی ببێت، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر خواستی خۆمان كه نامه‌یه‌كمان ئاراستهكردبو، به‌ڵێنیشیان پێداین، به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌ڵێنه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرد.  |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
به‌په‌له: عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌سێداره‌درا |
|
Monday, 25 January 2010 |
|
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراقی رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ دووشه‌مه سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبار عه‌لی حه‌سن ئه‌لمه‌جید جێبه‌جێكراوه.  |
|
|
Monday, 25 January 2010 |
|
پرسه‌نامه
 پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان به بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایکی هاوڕێ وهاوکاری هه‌میشه‌ییمان کاک کامه‌ران ئهحمهدڕادهگهیهنین، هیواخوازین ئه‌مه دوا خه‌م و کۆستی بنهماڵهکهیانبێت.هاوبه‌شی خه‌متانین وسه‌بووری ودڵئارامیش بۆ به‌ڕێزتان و ته‌واوی بنه‌ماڵه‌که‌تان.
ناوه‌ندی ههڵابجه دژ به ئه‌نفال وجینۆسایدکردنی گه‌لی کورد ـ چاک |
|
|
Monday, 25 January 2010 |
|
جێگای خۆشحاڵیه که زۆربه‌ی سایت و ڕۆژنامه‌کان به تێکڕایی به گه‌یاندنی ده‌نگی مه‌زڵومان و پهکهوتانی مه‌ڵبه‌ندی فه‌قێ ئه‌حمه‌دی داره‌شمانه به دنیا پشتیوانی و هاوکاری خۆیان نیشانداوه ، زۆر سوپاسیان ده‌که‌ین و چاوه‌روانی هاوکاری زیاترین لێ یان. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
سیمینارێک له‌سه‌ر بڕیاڕی دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێڕاق له‌مه‌ڕ که‌یسی هه‌ڵه‌بجه له‌لایه‌ن ناوه‌ند |
|
Thursday, 21 January 2010 |
|
ژوری نه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر پاڵتاک
کات و ڕۆژی سیمیناره‌که به‌م جۆره‌یه: ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕێکه‌وتی 24.01.2010 کاتژمێر 07 - 11ی شه‌و به‌کاتی ئه‌وروپا |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه جینۆسایده، نه‌ك تاوانی مرۆیی |
|
Thursday, 21 January 2010 |
|
هه‌موو لایه‌ك ئاگادارن كه‌له 17/1/2010 بریاری دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌ی گازبارانی شاری هه‌ڵه‌بجه ده‌رچوو، به‌داخه‌وه بریاری دادگا و پێدانی سیفه‌تی تاوانی مرۆیی له ئاست چاوه‌ڕوانی ئێمه‌دا نه‌بوو . رێكخراوی سپی- بۆناوچه كیمیابارانكراوه‌كانی كوردستان |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
گازبارانی هه‌ڵه‌بجه ههرتاوانی مرۆیی نیه، به‌ڵكو جینۆسایده |
|
Monday, 18 January 2010 |
|
جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی كوردستان
كه‌سوكاری قوربانیانی ئهنفالوكیمیابارانكراو رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ‌و رێكخراوه‌كانی داكۆكی كار له‌قوربانیانی تاوانی جینۆساید. مافپه‌روه‌رانی جیهانو كوردستان. له‌به‌رواری 21/12/2008 دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی گازبارانی هه‌ڵه‌بجه ده‌ستی پێكرد، ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشی بوو، بهئومیدی ئه‌وه‌ی كهڕهوتی به‌ره‌وپێشچوونی دادگاییه‌كه به‌جۆرێك بێت، نه‌ك ههركهسوكاری شههیدانو قوربانیان ئاسوده بكات، به‌ڵكو بریاری كۆتایی به‌شێوه‌یه‌ك بێت، كه شكۆ بۆ گه‌لی كورد‌و كۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی بگێڕێته‌وه، چونكه كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه ههرسوكایهتی نه‌بوو بهشارێكو میلله‌تێك به‌ڵكو سوكایه‌تی بوو به‌كۆی مرۆڤایه‌تی، له‌پێشه‌وه بهپهیمانامهی جنێفی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌بۆنه‌ی ده‌رچوونی بڕیای سزای تاوانباران مه‌راسیمێكیان رێكخست |
|
Sunday, 17 January 2010 |
لهمهراسیمێكدا به‌بۆنه‌ی ده‌ركردنی بڕیاری سزادانی تۆمه‌تبارانی كیمیانبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، پێشنیوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه، كه‌سوكاری قوربانیان له‌سه‌ر مه‌زاری قوربانیه‌كاندا كۆبونه‌وه‌و تێیدا بڕیاره‌كه‌یان به‌رزنرخاند.لهوتهیهكیشیدا له‌سه‌ر مه‌زاره‌كه ، راوێژكاری رێكخراوه جهماوهرییو پیشه‌ییه‌كان ئومێد كه‌مال وتی “هیوادارین ئه‌م بڕیاره‌ی سزادانه جێبه‌جێبكرێت، چونكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دایه، هاوكات به‌و هیوایه‌شین كه ببێته هۆكارێك بۆ قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتووانی ئه‌م كاره‌ساته”. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
دادگای باڵای تاوانه‌كان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر عه‌لی كیمیاویدا سه‌پاند |
|
Sunday, 17 January 2010 |
(سبه‌ی): پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (یه‌كشه‌ممه) دواین دانیشتنی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه له شاری به‌غدا كۆتایی هات و دادگای باڵای تاوانه‌كان سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید ناسراو به عه‌لی كیمیاویدا سه‌پاند و هه‌ریه‌ك له سوڵتان هاشم و سابر دوری سزای 15 ساڵ زیندانی و فه‌رحان موتڵه‌گ جبوری سزای 10 ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
په‌یامی ناوه‌ندی چاک له‌یادی 8 ساڵه‌ی دامه‌زراندنیدا |
|
Tuesday, 12 January 2010 |
|
سه‌ره‌ڕای دژواری بارودۆخی کوردستان و دۆزی جینۆسایدی گه‌لی کورد هه‌وڵه‌کان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سه‌ره‌کییه‌کانی ناوه‌ندی چاک.
له‌م ڕۆژانه‌دا مۆمی هه‌شته‌می ژیانی پڕشکۆی ناوه‌ندی هه‌ڵه‌جه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد –چاک- داده‌گیرسێنین، به‌هیوای کۆکردنه‌وه و ڕێکخستنی وزه‌کان بۆ گه‌یشتن به ئامانجه ستراتیژیه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده له ناساندنی تاوانی جینۆسایدكردنی گه‌لی کورد له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌کاندا و په‌لکێشکردنی تاوانباران بۆ دادگا و سزادانیان، هه‌روه‌ها تێكۆشان له‌پێناوی مافی مرۆڤ‌و گه‌رانه‌وه‌ی شكۆ بۆ قوربانیانی تاوانی جینۆساید له كوردستان. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تی عێراقی داوای كۆتایهێنانی گرژی و ئاڵۆزییه‌كان ده‌كه‌ن |
|
Tuesday, 12 January 2010 |
|
ڕێزدار مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان ڕیزدار جه‌لال تاڵه‌بانی سکرتێری گشتی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ڕێزدار نه‌وشیروان موسته‌فا سه‌رۆکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له دوای ڕووخانی ڕژێمی فاشی دا هێزو لایه‌نه سیاسیه نیشتیمانپه‌روه‌رو دیموکراتیخوازه‌کانی عێراقی به کوردستانیشه‌وه له خه‌باتدابوون له پێناو دامه‌زراندن و سه‌قامگیرکردنی سیسته‌مێکی دیموکراتی فێدرالی له عێراقدا ئه‌وه‌ش دروشم و داوای هه‌موو هێزو لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن عێراقی بوو دژی ڕژێمی دیکتاتۆری گۆڕبه‌گۆڕ ، ئه‌نجامی هۆکاره بابه‌تیی و ده‌ره‌کیه‌کانی هه‌رێمی و جیهان بوونه کۆسپ و ته‌گه‌ره له‌به‌رده‌م پرۆسێسی دامه‌زراندنی سیسته‌می نوێ دا بۆ دامه‌زراندنی |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
بارودۆخی ئێران و ئاماده‌كاری كورد و كوردستانیه‌كان بۆ ئه‌گه‌ره‌كانی ڕووخانی ڕژێمی جه‌هاله‌تی |
|
Tuesday, 12 January 2010 |
|
ئێبراهیم جاف هه‌ندێك جار هێزو ڕژێم ودهوڵهتهكان بارودۆخ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی خۆیان ده‌خوڵقێنن ، هه‌ندێ جار دهكهونهبارودۆخی خوڵقاوه‌و ئه‌وانیش به‌ووریایی وزیره‌كی گۆڕانكاری لهبارودۆخهكهبۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌پێی توانا به‌لای خۆیاندا ده چهرخێنن. |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|
|
هه‌رکامتان ڕاست بکه‌ن یان بوختان، ئه‌وا هه‌ردوکتان تاوانبارن وگه‌لی کوردستانیش تاکهقوربانیه |
|
Tuesday, 12 January 2010 |
|
دلێر محمد عه‌لی- دانمارک-
دوای ڕوخانی ڕژێمی خوێن‌ڕێژ و ڕه‌گه‌زپه‌رستی به‌عس له‌عێراقدا و هه‌وڵی بێهوده‌و نه‌پساوی سه‌رانی کورد بۆ پێکهێنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق بێ گوێدان به‌نزیکه‌ی 2 ملیۆن ده‌نگی کورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی، یان وه‌رگرتنی هیچ جۆرهگهرهنتییهکی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد و ڕێگرتن له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی تاوان به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی کورد لهعێراقد |
|
درێژه‌ی بابه‌ت...
|
|